ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەفتەیەکی چارەنووسساز چاوەڕێی بارسێلۆنا دەکات

نوێترین زانیارییەکان لەسەر گواستنەوەی ویڵیامس و ئۆلمۆ

Yariga App

یاریگا –

هەفتەیەکی یەکلاییکەرەوە چاوەڕێی بارسێلۆنا دەکات و ئێستا تەواوی بەشەکانی کارگێڕی یانەکە، خەریکی دابینکردنی پارەن.

لەم هەفتەیەدا گرێبەستی سپۆنسەری لەگەڵ کۆمپانیای نایکی واژۆ دەکرێت، کە ئەمە بەشێکە لە دیدگای بارسێلۆنا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رەنگە لالیگا رووناکی سەوز بۆ دەستپێکردنی گواستنەوەی یاریزانان بۆ کارگێڕی بارسا هەڵبکات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هانسی فلیک، راهێنەری یانەکە دوو داواکاری بە دەستەی کارگێڕی و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە داوە و دەڵێت؛ بۆم جێبەجێ بکەن.

فلیک داوای گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ، یاریزانی لایپزیگ و نیکۆ ویڵیامس، هێرشبەری ئاتلێتیک بیلباو دەکات.

چوارشەممەی رابردوو، دێکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ویڵیامس لە زاراگۆزا کۆبووەوە و ئۆفەرێکی فەرمی رادەستکردووە. بەڵام تاوەکو ئێستا دێکۆ بڕیاری کۆتایی وەرنەگرتووە، چونکە ویڵیامس لە ساردینیای ئیتاڵیا خەریکی بەسەربردنی پشووی هاوینەیە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ئەگەر ویڵیامس بە ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا رازیبێت، بارسا ئامادەیە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی لە ئاتلێتیک بیلباو، دابین بکات.

لە لایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا ئۆفەری فەرمی ئاڕاستەی دانی ئۆلمۆش کردووە، بەڵام وەڵامی کۆتایی لەو یاریزانەش وەرنەگرتووە.

لە ئەگەری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکە لە لایەن ویڵیامس، بارسێلۆنا بێ دوو دڵی گرێبەست لەگەڵ ئۆلمۆ واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button