ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرتا باسی گواستنەوەی ویڵیامس دەکات

نوێترین لێدوانی سەرۆکی بارسێلۆنایە

Yariga App

یاریگا –

هاندەران بارسێلۆنا خەون بە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو دەبینن.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی یۆرۆی 2024 و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن ویڵیامس و لامین یامال، بارسا بە جدی بیر لە گواستنەوەی نیکۆ دەکات، بەڵام ئاستەنگی دارایی گەورە لەبەردەم یانە کاتالوونییەکەدا هەیە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ویڵیامس لەگەڵ بیلباو دەگاتە 58 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام پێدەچێت بارسا تاوەکو ئێستا نەیتوانیبێت پارەی پێویست دابین بکات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ لە نوێترین راپۆرتیدا روونیکردووەتەوە، بارسا بەو مەرجە دەتوانێت ویڵیامس بگوازێتەوە، مووچەی دوو وەرزی یەکەمی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبێت، بەراورد بەو ئۆفەرانەی لە پرێمەرلیگەوە پێشکەش بە یاریزانە ئیسپانییەکە کراون.

ویڵیامس لە هەرێمی ساردینیا، ئیتاڵیا خەریکی بەسەربردنی پشووی هاوینەیە، بەڵام هاندەرانی بارسا تامەزرۆی هەواڵێکی نوێن.

ئەمڕۆ ڤیدیۆییەکی لاپۆرتا لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە و تیایدا هاندەرێکی بارسا پرسیاری لەبارەی نیکۆ ویڵیامس لێدەکات و ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت؛ هەوڵ دەدەین بیگوازینەوە.

پێشتر لاپۆرتا لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی کاتالوونیا، بە ئاشکرا باسی لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی ویڵیامس کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button