ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

تەواو؛ دێ برۆین دەچێتە خولی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

دێ بروین گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە و رازی بووە بچێتە خولی سعوودی، وەرزی داهاتوو درێسی یانەیەکی سعوودی دەپۆشێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (21ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2024) ئاشکرایکردووە، کێڤن دێ بروین ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی رازی بووە رووبکاتە ریزەکانی یانەی ئیتیحادی سعوودی، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە یانەکانی سعوودی چاویان بڕیوەتە دێ برۆین و سندوقی وەبەرهێنانی سعوودی دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت ئەو ئەستێرەیەش بگوازێتەوە.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، دێ بروین لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعوودی رێککەوتووە، کە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، بۆیە پێدەچێت رازیبوونی مان سیتی بۆ دەستبەرداربوون لە دێ برۆین کاتی زۆر نەخایەنێت و ئەم هاوینە دێ برۆین ریزەکانی یانە شینپۆشەکە بەجێدەهێڵێت.

ئیتیحاد وەرزی رابردوو سەرەڕای گواستنەوەی کەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ کانتێ و جۆتا پلەی پێنجەمی لە خولی رۆشنی سعوودی بەدەستهێنا، بدەیەوێت وەرزی داهاتوو بە راهێنەرایەتی لۆران بلان راهێنەری فڕانسی کێبڕکێی هیلال بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان.

دێ بروین (33 ساڵان) هاوینی 2015 لە فۆلفسبۆرگی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتییەوە کرد، پێشتر چەند جارێک لە لێدوانەکانی دانی بەوەدانا بوو لەم تەمەنەدا ناتوانێت ئۆفەری سعوودییەکان رەت بکاتەوە، لەکاتێکدا بە دوو ساڵ ئۆفەرێک پێشکەش دەکەن، بە درێژایی کاروانی وەرزشیت وەرت نەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button