ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هۆبێرگ پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی فەڕەنسییەوە دەکات

''هێر وی گۆ''

Yariga App

یاریگا –

پیێر ئێمیل هۆبێرگ، یاریزانی دانیمارکی لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ئۆڵێمپیک مارسیلیا دەکات.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، لە دوای گفتوگۆییەکی چەند رۆژە، هۆبێرگ و مارسیلیا رێککەوتن و ئەمڕۆ گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ لە پۆستێکی پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی

پیێر ئێمیل هۆبێرگ پەیوەندی بە مارسیلیاییەوە کرد، یاریزانەکە بەڵگەنامەکانی واژۆکردووە و دەبێتە یاریزانی مارسیلیا. تۆتنهام بڕی 13.5/14 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. هۆبێرگ لە دوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ دی زێربی، بڕیاریدا پەیوەندی بە مارسیلیاوە بکات.

بەهۆی کەمی بەشدارییەکانییەوە، چارەنووسی هۆبێرگ لە تۆتنهام ناڕوون بوو و لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی یۆرۆ، یاریزانەکە دەستی بە گەڕان بەدوای یانەیەکی نوێدا کرد.

هۆبێرگ لە هاوینی ساڵی 2020 لە ساوسامتنەوە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە کرد، بەڵام بەهۆی زۆری بژاردەکانی ئەینج پۆستێکۆگلو لە هێڵی ناوەڕاست (پاپا ماتار سار، رۆدریگۆ بێنتانکور، ئارچی گرەی و لوکاس بێرگڤاڵ) دەرفەتەکانی هۆبێرگ کەمبوون.

گواستنەوەکە لەسەر داوای راستەوخۆی رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری نوێی مارسیلیا بووە، پێشتر لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی بووەتەوە.

یاریزانە دانیمارکییەکە پێشتر یاری بۆ یانەکانی بایرن میونشن، ئۆگسبورگ، شالکێ و ساوسامتن کردووە.

هۆبێرگ 145 یاری لەگەڵ تۆتنهام کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button