سیمۆنس ململانێی گەورەکانی گەرمکردووە و بایرن میونشن رکابەری بۆ پەیدا دەبێت
هەموو چاوەکان لەسەر لاوە هۆڵەندییەکەن
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بە توندی هاتووەتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد فشارێکی زۆر لە پاریس سانجێرمان دەکات تاکو لە بەرژەوەندی ئەوان دەستبەرداری تواناکانی سیمۆنس ببن.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو یانەی بایرن میونشن و لایپزیگی ئەڵمانیش کار بۆ گواستنەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە دەکەن و هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی چڕکردووەتەوە.
🚨🚨🌖| JUST IN: #mufc are pursuing a move for Xavi Simons. [@lequipe] pic.twitter.com/F1SRiXpvHY
— centredevils. (@centredevils) July 19, 2024
ماکس ئیبەر بەڕێوبوەی وەرزشی بایرن میونشن لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی وێڵتی ئەڵمانی دووپاتیکردووەتەوە، دەستبەرداری سیمۆنس نەبوون و چاویان لە گواستنەوەی یاریزانەکەیە.
کاتێک بەڕێوبەری وەرزشی لایپزیگ بووم، من سیمۆنسم گواستەوە یانەکە، بینیمان لە بۆندسلیگا و جامی یۆرۆش چ ئاستێکی پێشکەش کرد. چاڤی یاریزانێکی نایابە و ئێمەش دەمانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو پێکهاتەکەی بەهێزمان هەبێت.
بەڵام بە هاتنەناوەوەی شەتانە سوورەکان بۆ کێبڕکێی بەدەستهێنانی یاریزانەکە، ئەرکی باڤارییەکان قورس دەبێت و تێن هاخ هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی هاونیشتمانییەکەی دەدات.
مانچێستەر یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینە تا ئێستا گرێبەستی جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی و لێنی یۆرۆی فەرەنسی راگەیاندووە، لە گواستنەوەی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی و مانوێل ئوگارتی ئوروگواییش نزیکە، ئیدارەی یانەکە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو پێکهاتەیەکی تۆکمە دروستبکات.
سیمۆنسی تەمەن 21 ساڵ لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشداری تەنیا 11 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کردووە و یەک گۆڵی دروستکردووە.
لە دوو وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەکانی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی و لایپزیگی ئەڵمانی کردووە.
لە وەرزی رابردوو بە درێسی لایپزیگ لە 43 یاری بەشداری 25 گۆڵی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی دروستکردووە.
بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداری 20 یاریی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.