بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کاسپەر شمایکڵ پەیوەندی بە یانەیەکی سکۆتلەندیەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

کاسپەر شمایکڵ لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو، وەک یاریزانی ئازاد ریزەکانی ئەندەرلەختی بەلجیکی جێهێشت و ئێستایش وێستگەیەکی نوێی دەستپێکرد لەگەڵ یانەی سەڵتیکی سکۆتلەندی.

گۆڵپارێزە دانیمارکێکە دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گەیشتنە قۆناخی 16ی یۆرۆ، تا ئەو شوێنەیە بەس بوو بۆیان و هەر لە دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتیەکە بڕیاریدا پەیوەندی بە سەڵتیکەوە بکات و جارێکیتر لەگەڵ برێندان رۆجەرز یەکبگرنەوە کە پێکەوە سەروەختی پێکەوەبوونیان لە لیستەر سیتی توانیان جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی قەڵخانی خێرخوازی لە 2021 ببەنەوە.

لای خۆیانەوە یانە سکۆتلەندیەکە پەیوەندیکردن کاپتنی دانیمارکیەکانی راگەیاند و هاوکات کاسپەری 37 ساڵانیش بە ستایشی مێژووی یانەکە وتی

خەونێکم هاتەدی بە واژۆکردن لەگەڵ یانەیەکی میرات دەوڵەمەندی وەک سەڵتیک. دڵخۆشم بە پەیوەندیکردن بەم یانە مێژووییە و شوێنپێ هەڵگرتنی ناوە گەورەکانی یانەکە. وا گەشتێکی نوێ دەستپێدەکات.

بە گوێرەی راگەیاندنی فەرمی سەڵتیک، گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ ماوەی وەرزێک دەبێت.

دیارترین قۆناخەکانی کاروانی پیشەگەرێتی ئەو گۆڵپارێزە، 11 ساڵ یاریکردنی بوو بۆ لیستەر سیتی ئینگلیزی و توانیشیان لە ساڵی 2016 نازناوی پرێمەرلیگ ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button