ئیتاڵیائیسپانیا

مۆراتا رێکۆردی بە بەهاترین یاریزانی ئیسپانیا دەشکێنێت

بە بەهاترین یاریزان لە مێژووی ئیسپانیادا

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا لە دوای گواستنەوەی بۆ میلان دەبێتە بە بەهاترین یاریزان لە مێژووی ئیسپانیادا و پێنجەم لە جیهاندا.

مۆراتا تا چەند کاتژمێرێکی تر بە فەرمی دەبێتە یاریزانی ئەی سی میلان. کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە نرخی 13 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆسۆنێرییەکانەوە دەکات.

مۆراتا بەدرێژایی ژیانی وەرزشی چەندین یانەی گۆڕیەوە، بەمەش بووە ئەو یاریزانە ئیسپانییەی زۆرترین پارەی گواستنەوەی تێدا خەرج کراوە. کۆی گشتی 217 ملیۆن یۆرۆ. دووەم ئیسپانی لەم ریزبەندییەدا مارک کوکۆریایە بە بڕی 101 ملیۆن یۆرۆ.

ئەو یاریزانە وەرزێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەسەر برد و 15 گۆڵی تۆمارکرد، ئێستا جارێکیتر دەیەوێت یانەکەی بگۆڕێت.

لە ساڵی 2014 لە ریال مەدریدەوە بە 20 ملیۆن یۆرۆ چووە یوڤێنتوس و دوای دوو ساڵ دوای ئەوەی ریال لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەلایەن یوڤیەوە دەرکرا، بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە یانەی ریال مەدرید.

دوای ساڵێک لە ریال، هێرشبەرە ئیسپانییەکە بەختی خۆی لە پریمەرلیگ تاقیکردەوە و بە گرێبەستێکی ریکۆرد شکێن بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ چووە چێڵسی. لەو کاتەدا گرانترین یاریزانی ئیسپانی بوو، ژمارەی پێوانەیی گواستنەوەی فێرناندۆ تۆرێسی بۆ لیڤەرپوول لە ساڵی 2011 تێپەڕاند کە 58 ملیۆن یۆرۆ بوو.

گواستنەوەی بۆ چێڵسی سەرکەوتوو نەبوو، ئەمەش وایکرد دوای ساڵ و نیوێک بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا و پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆوە بکات، بە گرێبەستێکی خواستن و بڕگەی کڕینی 65 ملیۆن.

دوای 5 وەرز لە ئەتلەتیکۆ لەگەڵ پشوویەکی کورت لە یوڤێنتۆس بە خواستن (بە 10 ملیۆن یۆرۆی تر)، ئێستا مۆراتا بە 13 ملیۆن یۆرۆ بەرەو میلان دەڕوات.

ئەو 217 ملیۆن یۆرۆیەی کە ئالڤارۆ لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا پێی گواستراوەتەوە، دەیکاتە پێنجەم بە بەهاترین یاریزانی لە مێژووی تۆپی پێدا.

لە سەرووی ئەویش عوسمان دێمبلی بە 220 ملیۆن و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 247 و لۆکاکۆ بە 339 و نێیمار بە 400 ملیۆن لە پلەکایترەوە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button