ئه‌مریکاگرنگترین

گۆڵپارێزێکی بارسێلۆنا بەهۆی به‌ربوونه‌وه‌ی لە حەمام گیانی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیکوادۆری کۆچی دوایی ، جەستن کۆرنێخۆی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی راگەیاند.

یانە ئیکوادۆریەکە لەرێگەی هه‌ژماری فه‌رمی خۆی  له‌ پلاتفۆرمی “X” بڵاوریكۆدته‌وه‌، جەستن کۆرنێخۆی تەمەن 20 ساڵ، دوای به‌ربوونه‌وه‌ی له‌ حه‌مام زه‌برێكی به‌هێز به‌سەری کەوتووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌، لەبەر رێزگرتن لە تایبەتمەندی خێزانەکەی، وردەکاری زیاتر نانوسین، هیچ وشە و رستەیەک نیه‌، کە بتوانن خه‌مه‌كانمان كه‌م بكه‌نه‌وه‌،یانەکەمان هەموو چالاکییەکانی راگرتووه‌.

میدیاکانی ئیکوادۆر بڵاویانکردەوە، کۆرنێجۆ بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە نەخۆشخانە ماوه‌ته‌وه‌،دواتر كۆچی دوایی كردووه‌ دوای ئەوەی بەهۆی به‌ربووه‌وه‌،لەناو حەمامدا بە بێهۆشی دۆزراوه‌ته‌وه‌، یاریزانەکە له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌كه‌ له‌ سه‌ری تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بوو.

یانە ئیکوادۆرییەکە داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (کۆنمێبۆڵ) کرد کە یاریی پاڵاوتنەکانی بەرامبەر ریدبولی بەڕازیلی لە جامی سودامێریکانا دوابخات، بەڵام فیدراسیۆنەکە داواکارییەکەی رەتکردەوە.

Back to top button