یاریگا-
زەوڕا یاریی پلەی ئۆف بەرامبەر دهۆک ناکات و پاشەکشێ لە یاریەکە دەکات بەمەش دهۆک راستەوخۆ دەچێتە پاڵەوانێتی جامی کەنداوی یانەکان.
دهۆک ماوەی دوو رۆژە لە بەغدان و ئامادەکارییان بۆ یارییەکەی زەوڕا دەست پێکردووە، بەڵام سەرچاوەیەک بە کەناڵی رابیعە ریازی عێراقی راگەیاند دەستەی کارگێڕی زەوڕا بە سەرۆکایەتی فەلاح حەسەن بە عیسام حەمەدی راهێنەری تیپەکەیان راگەیاندووە کە رۆژی هەینی ( 19ـی تەممووز /یۆلیۆی 2024) لە یاری پلەی ئۆف بەرامبەر دهۆک دەکشێنەوە و یارییەکە ناکەن، کارگێڕی زەوڕا یەکێتی تۆپی پێی عێراقیشیان ئاگادار کردۆتەوە کە لەم یارییە دەکشێنەوە و بەو هۆیەوەش تیپەکە دوێنێ و ئەمڕۆ هیچ مەشقێکی نەکردووە و بە ڕێژەیەکی زۆر لە یارییەکە ئامادە نابن.
بەپێی یاساو پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، زەوڕای خاوەن ریزبەندی سێیەم لە یاریی پلەی ئۆف بەرامبەر دهۆکی خاوەن ریزبەندی شەشەم یاریی دەکات بۆ ئەوەی یانەی براوە بەشداری پاڵەوانیەتی جامی کەنداوی یانەکان بکات لە وەرزی داهاتوو.