ئیسپانیا

فەرمی: ئالکانتارا لە دوای بڕیاری وازهێنانی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردەوە

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ ئالکانتارا، لەگەڵ بارسێلۆنا گریبەستێکی نوێی واژۆ کرد و بڕیارە وەکوو یاریدەدەری هانسی فیلک لە یانە کاتالۆنیەکە دەست بە کار بێت.

بارسێلۆنا گەڕانەوەی تیاگۆی بە فەرمی راگەیاند. بەم شێوەیە ئالکانتارا پەیوەندی بە ستافی راهێنەرایەتی هانسی فلیک، راهێنەرە نوێیەکەی بارسا دەکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا تیاگۆ بەشداری مەشقەکانی بارسای کردووە و تەنانەت بەبێ لێدوانی فەرمی یانەکەش کاری کردووە.

یاریزانە پێشووەکەی بارسا کە لە ساڵی 2013 تیپەکەی بەجێهێشت، دەبێتە مۆرەیەکی گرنگ لە ستافی تەکنیکی تیپەکەدا، بەتایبەتی لەڕووی پەیوەندییەکان شارەزایی زمانی ئەڵمانییە و زانیاری لەسەر یانەکە هەیە و دوای یازدە ساڵ لە جێهێشتنی دووبارە گەڕایەوە یانەکەی.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەی فەرمیەکەیدا نووسی:

تیاگۆ ئەلکانتارا کە بەم دواییە لە تەمەنی 33 ساڵیدا وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا پەیوەندی بە ستافی هانسی فلیکەوە دەکات و وەک یاریدەدەری راهێنەر کاردەکات.

تیاگۆ بەرهەمی ئەکادیمیای لاماسیە و لە ساڵی 2013 چووە بایرن و لە ساڵی 2020ەوە یاری بۆ لیڤەرپوول دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button