ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا چارەنووسی خۆی لەگەڵ مانچێسته‌ر سیتی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

كارگێری یانەی مانچێستەر سیتی بڕیاریدا دوا وادە بە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری تیپەکە بدات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

گرێبەستەکەی گواردیۆلا لەگەڵ مانچێسته‌ر سیتی لە کۆتایی وەرزی داهاتووی 2024-2025- کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی  ​​ئەتلەتیک، كارگێری یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ گواردیۆلا واژۆ بکات، لە هەمان کاتدا رێز لە خواستی ڕاهێنەرەکە دەگرن بۆ هه‌ر بڕیارێك كه‌ ده‌یدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌وانه‌یه‌، مێركاتۆی هاوینه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ گواردیۆلا یه‌كلایكه‌وه‌ بێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر  پلانی یانه‌كه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت گواردیۆلا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە نێوان مانگەکانی مانگی کانوونی دووەم و شوباتدا بدات.

گواردیۆلا لەوه‌ته‌ی لە ساڵی 2016 وەک ڕاهێنەری یانه‌كه‌ دەستبەکاربووە، 17 نازناوی جیاوازی لەگەڵ مان سیتی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button