ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای دەوێت

رۆسۆنێری زۆر جددیە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیکلاس فولکروگ، ئەستێرەی ئەڵمانیا خستووەتەگەڕ.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ لە پلاتفۆڕمی ئێکس، گرنگیپێدانی میلانی بە هێرشبەرەکەی بۆڕووسیا دۆرتموند پشتڕاستکردەوە.

میلان لە گواستنەوەی فولکروگ جددیە و گفتوگۆی سەرەتایی لەبارەی گواستنەوەی کراوە، بەڵام بڕیاری گفتوگۆی زیاتر نەدراوە و تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکیش نەکراوە.

میلان نزیکە لە گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆڕاتا، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت هێرشبەرێکی دیکەش بگوازێتەوە

فولکروگ ئامانجێکی راستەقینەی میلانە، ناوی تامی ئابراهام لە لیستی چاودێریکردندا هەیە. بەڵام شتەکە سەرنجڕاکێشە، چونکە ئابراهام و فولکروگ هەمان بەڕێوەبەری کارەکانیان هەیە.

فولکروگ لە وەرزی رابردوودا 16 گۆڵی بۆ دۆرتموند کرد و یەکێکبوو لە ئەستێرە دیارەکانی زەردەواڵەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button