ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کاردانەوەی ئێمباپێ؛ پاریس ئەستێرەیەکی گەورە دەگوازێتەوە

ژمارەیەک یاریزانی دەستنیشانکردووە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان گەشبینە بە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، ئەستێرەی ناپۆلی.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، پاریس دەیەوێت بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ، یاریزانە نایجێرییەکە بگوازێتەوە پارک دۆ پرێنس، هەرچەندە ناپۆلی داوای بڕە پارەیەکی زیاتر دەکات.

چێڵسی و ئارسیناڵ لە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی ئۆسیمیندان، بەڵام بەرزی نرخەکەی رێگری دروستکردووە.

تۆڕی میدیاسێت روونکردووەتەوە، پەیوەندی نێوان ناپۆلی و ئۆسیمین نزیکە بگاتە کۆتایی و رۆبێرتۆ کالێندا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆسیمین ئێستا لە پاریسە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی پایتەخت دەکات.

تۆڕە ئیتاڵییەکە دووپاتیکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان نوێنەرەکەی ئۆسیمین و پاریس ئەرێنین و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، تەواوی پڕۆسەکە یەکلاییببێتەوە.

هەرچەندە ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی داوای بڕی 109 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە ئۆسیمین دەکات، بەڵام پاریس ئامادەنییە لە 84 ملیۆن پاوەند (100 ملیۆن یۆرۆ) زیاتر خەرج بکات.

ئۆسیمین لە ساڵی 2023 گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2026 نوێکردەوە. یاریزانە نایجێرییەکە لە هاوینی ساڵی 2020 لە لیلەوە پەیوەندی بە ناپۆلییەوە کرد.

تاوەکو ئێستا ئۆسیمین 133 یاری بۆ ناپۆلی کردووە، لەو یارییانەدا 76 گۆڵی کردووە و یارمەتی یانەکەی نەیپڵسیدا لە وەرزی 2022/2023 نازناوی سێریای ئەی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button