ئیتاڵیا

یوڤێنتوس درێسی وەرزی نوێی نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوسی ئیتاڵی وێنەی درێسی وەرزی داهاتووی تیپەکەی بڵاوکردەوە.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا، یانەکانی بەشدار لە سێریا ئەی وردە وردە وێنەی ئەو درێسانە بڵاودەکەنەوە کە بڕیارە لە وەرزی 2024/2025 بیپۆشن، هیوادارن بە فرۆشتنیان قازانجێکی باش بکەن.

یوڤێنتوس کە یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ لە ئیتاڵیا و هەوادارێکی زۆری هەیە لە سەرتاسەری ئەوروپا و ناوچەکانی تری جیهان، ئەمڕۆ بە فەرمی وێنەی یەکەم درێسی تیپەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بڵاوکردەوە، کە بە هاوکاری ئەدیداس دیزاین کراوە و پێشوازییەکی باشی لێکرا.

ئەم درێسە زۆر لە درێسە کلاسیک و کۆنەکانی یۆڤی دەچێت، بەتایبەتی ئەو درێسەی کە ئەستێرەکانی ئەم تیپە لە وەرزی 1997-1998 لەبەریان کردبوو، هەروەها بە سێ هێڵی راستی رەش و سپی دیزاین کراوە. دیزاینەرەکان هەوڵیان داوە هەستی نۆستالژیا و یادەوەری یارییەکانی رابردوو لە مێشکی هاندەرانی ئەم تیپەدا دووبارە بکەنەوە.

لە بەشێک لە بەیاننامەکەی یانەکە سەبارەت بە درێسەکە نوێیەیەکەیان نووسراوە:

یوڤێنتوس جارێکی دیکە دەیەوێت بۆ ئەو یاریزان و هاندەرانەی کە بەدوای ئاسۆی نوێدا دەگەڕێن و پێیان خۆشە لەگەڵ ئەم درێسەدا ئەوە رووبدات ئیلهامبەخش بێت “. ئەم درێسە بە بەکارهێنانی نەخشی ئەندازیاری 3D دروستکراوە و کێشی کەمە و بەهۆی تەکنەلۆجیای ئەدیداسەوەیە، زۆر یارمەتی یاریزانەکان دەدات و جەستەیان فێنک دەهێڵێتەوە.

نرخی ئەم درێسە لە 88 پاوندەوە بۆ پیاوان بەردەستە و بۆ مندالانیش نرخی 61 پاوندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button