ئینگلتەراگرنگترین

گارێس ساوسگەیت وازهێنانی لە راهێنەرایەتیكردنی ئینگلتەرا راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی گارێس ساوسگەیت دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راگەیاند.

هەژماری فەرمی ئینگلتەرا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، گارێس ساوسگەیت دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكردووە و واز لە راهێنەرایەتیكردنی ئینگلتەرا دەهێنێت.


ساوسگەیت لە هاوینی ساڵی 2016 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای وەرگرت.

راهێنەرەكەی ئینگلتەرا لەگەڵ هەڵبژاردەكەی 102 یاری راهێنەرایەتی كردووە و توانیویەتی لە هەردوو یۆرۆی 2020 و 2024 ئینگلتەرا بگەیەنێتە یاری كۆتایی.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكان، هەریەك لە ئێدی هاو و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ پاڵێوراوان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی سێ شێرەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button