ئیسپانیاگرنگترین

وێنە و ڤیدیۆ; یەكەم رۆژی كیلیان ئێمباپێ لە مەدرید

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دواجار خەونە گەورەكەی ژیانی هاتە دی و گەیشتە مەدرید.

لە ماوەی رابردوودا ریال مەدرید بە فەرمی گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ لە ئاهەنگێكی مێژوویی و نەبینراودا كیلیان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشكەشی هاندەران بكرێت.

خشتەی كارەكانی ناساندی كیلیان ئێمباپێ:

  • پشكنینی پزیشكی
  • واژۆكردنی گرێبەستەكەی
  • بەفەرمی ناساندنی
  • كۆنگرەی رۆژنامەوانی

كەمێك پێش ئێستا كیلیان ئێمباپێ گەیشتە مەدرید و لە نۆرینگەی سانیتاس پشكنینە پزیشكیەكانی ئەنجامدا.


گۆڵكارە فەڕەنسیەكە پشكنینە پزیشكیەكانی بە سەركەوتووی كۆتایی پێهێنا و نۆرینگەی سانیتاسی جێهێشت.


دوای هاتنە دەرەوەی لە نۆرینگەكە راستەوخۆ كیلیان رۆیشتە لای هاندەرانی مەدرید و واژۆی لەسەر درێسەكانیان كرد.


لە یەكەم لێدوانەكانیدا كە ئێل چێرینگویتۆ بڵاویكردووەتەوە، پرسیاری لێكرا ئایا خەونەكەی هاتووەتە دی؟ لە وەڵامدا گوتی; بەڵێ، بێگومان.


كیلیان دڵخۆشە.

لە دەرەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هاندەران ریزیان بەستووە و چاوەڕوانی چوونە ژوورەوەن.


یەكەم واژۆی ئێمباپێ لەسەر درێسی یەكێك لە هاندەرانی مەدرید.


هەموو شتێك لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ ناساندنی ئەفسانەی داهاتووی یانەكەیان ئامادەیە.

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەیە.

کاتژمێر 13:00 بەکاتی كوردستان، ئێمباپێ بە پۆشینی درێسی ژمارەی 9ی ریال مەدرید، لە بێرنابیۆ دەناسێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button