ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی دوو ئەستێرەی ناپۆلی کراوە

ناپۆلی ناتوانێت بەرگەی ئۆفەرەکە بگرێت

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان تاوەکو ئێستا دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی نەبووە.

رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی پێشوو پاریس ئۆفەرێکی نوێی بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ خستووەتە سەر مێزی ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی، تاوەکو رێگە بە چوونەدەرەوەی ئۆسیمین و خڤیچا کڤاراتسخێلیا بدات.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، رەنگە ناپۆلی ئامادەبێت، رێگە بە رۆیشتنی ئۆسیمین بدات، بەڵام ئامادەنییە بە پارەیەکی کەم دەستبەرداری خڤیچا ببێت. ناپۆلی ئامادەیە بەبڕی 130 ملیۆن یۆرۆ، دەستبەرداری ئۆسیمینی نایجێری ببێت.

ئەمڕۆ رۆژنامەی لیکیپ روونیکردووەتەوە، پاریس سوورە لەسەر گواستنەوەی ئۆسیمین و ئامادەن بڕی پارەی داواکراو بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خەرج بکەن.

دوو ساڵە ناوی کڤارا بە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دەبەسترێتەوە، بەڵام ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری نوێی ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی کڤارا دەستپێکردووە.

ماموکا جوگێلی، بەڕێوەبەری کارەکانی کڤارا، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا باسی لە ئەگەری مانەوەی کڤارا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button