بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خاڵی ناکۆکی نێوان مانچێستەر سیتی و نەسڕ چیە سەبارەت بە گواستنەوەی ئێدرسن؟

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بە ئاسانی رازی نابێت بۆ ئۆفەرەکانی یانەی نەسڕ بۆ دەستبەرداربوون لە ئێدەرسنی گۆڵپارێزی.

ماوەیەکەی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە ئامانجێکی گەورەی نەسڕە و بۆ ئەو مەبەستەیش چەند جارێک بە بڕ و ئۆفەرنی نوێوە لێی چونەتەپێشەوە. بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پاکێجە نوێیەکەی نەسڕ بۆ گواستنەوەی ئێدەرسن بەهاکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام مان سیتی بەوە قایل نابێت.

وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، جیاوازیی نێوان کڕیار و فرۆشیار زۆر زۆرە و یانە ئینگلیزیەکە نایەوێ بە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ گۆڵچیە 30 ساڵانەکەیان بچێتە دەرەوە.

هەر بەپێی زانیاریەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، خودی ئێدەرسن پێشتر رازی بووە پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات و ئێستا هەمووشت لەنێوان دوو یانەکەدا قەتیس ماوە.

ئەو گۆڵپارێزە کە لە ساڵی 2017 لە یانەی بێنفیکای پۆرتوگالیەوە گواسترایەوە سیتیزنس، وەک کۆڵەگەیەکی سەرەکی بووە لە ریزی ئەو یانەیە و متمانەی تەواوەتی پێپ گواردیۆلای پێبەخشراوە. هەر لە سیتی بوو کە زۆرێک لە دەستکەوتە ناوخۆییەکان و ئەورووپیی و جیهانییەکانی چنیەوە، کە گرنگترینیان چامپیۆنزلیگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button