ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

تەواوی وردەکارییەکانی ئەو کچەی لەگەڵ یامال دەرکەوت ئاشکرا دەبێت

یامال دوور لە چاوی کامێراکان پەیوەندییەکی خۆشەویستی بەستووە

Yariga App

یاریگا –

تەنیا لە تەمەنی 17 ساڵیدا، لامین یامال بووەتە یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی ئێستای جیهان و سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد، بۆ بردنەوەی چوارەم نازناوی یۆرۆ.

یامال خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی یۆرۆی بەدەستهێنا و چاوەڕوانی زیاتری لە داهاتوودا لێدەکرێت.

لە کاتی ئاهەنگگێڕانی یاریزانان بە بردنەوەی نازناوەکە، کچێک بە ناوی ئەلێکس پادییا لەگەڵ یامال دەرکەوت و پێدەچێت خۆشەویستەکەی بێت.

ئەلێکس پادییا کێیە؟

ئەلێکس پادییا، خۆشەویستی لامین یامال

ناوی کچەکە ئەلێکس پادییایە و لە بارسێلۆنا دەخوێنێت. سەرەڕای بوونی چەندین دەنگۆی جیاواز لەبارەی جۆری پەیوەندییەکەی لەگەڵ یامال، کەچی دوێنێ یەکلاییبووەوە و وەک خۆشەویستی یامال دەرکەوت.

پادییا بۆ یەکەمجار لە یارییەکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەگەڵ باوکی یامال دەرکەوت، لەو رۆژەوە دەنگۆکانی سەر کچەکە دەستیانپێکرد.

تەمەنی پادییا چەندە؟

ئەلێکس پادییا، خۆشەویستی لامین یامال

بەگوێرەی سەرچاوەی جیاوازەوە، پادییا و یامال هاوتەمەنن، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە گەورەیی تەمەنی کچە ئیسپانییەکە دەکەن، سەرباری ئەمەش، هیچ بەڵگەیەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی دروستی تەمەنی بەردەست نییە. بەگوێرەی سیمای پادییا، پێدەچێت تەمەنی لە یامال نزیکبێت.

پادییا بە چ شتێک بەناوبانگە؟

ئەلێکس پادییا و لامین یامال لە دوای یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024 – بەرلین، ئەڵمانیا

ئەلێکس یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی پلاتفۆڕمی تیک تۆک لە ئیسپانیا و لەوەتەی وەک خۆشەویستی یامال دەرکەوتووە، ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانی گەیشتووەتە زیاتر لە 300 هەزار. لەم لینکەوە سەردانی هەژمارەکەی بکە.

پادییا لە ئینستاگرامیش هەژمارێکی چالاکی هەبوو، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان، پادییا هەژمارەکەی داخست.

بابەتی زیاتر

Back to top button