ئینگلتەرایۆرۆی 2024

کەین: بە جەستە و بە دەروون ماندووبوین لە یۆرۆ

Yariga App

هاری کەین دان بەوەدا دەنێت ماندووێتی زۆر هۆکاری ئاستە خراپەکەیان بوو لە میانەی یۆرۆی هاوینی ئەمساڵ.

ئینگلتەرای پڕ ئەستێرە توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی، بەڵام لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئاستی تیمەکە بەدڵی هاندەران نەبوو. شەوی رابردووش لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر ئیسپانیا تووشی شکست هاتن.

 

کەین بۆ بی بی سی وتی

نەمانتوانی بە هەمان چڕی و ووردی پێشتر فشار بکەین (دوای گۆڵەکەیان) یاخود تۆپەکە بە باشی بهێڵینەوە. ئەمە کۆتا قۆناغی پاڵەوانێتییەکە بوو، ماندووێتی زۆر هەبوو لە جەستە و لە ڕووی دەروونیشییەوە. ئەم یارییانە چەند ساتێکی هەستیار یەکلای دەکاتەوە، ئێمە سوودمان لەو ساتە نەبینی وەک ئەوەی لە کۆتا خولەک لەسەر هێڵی گۆڵ تۆپەکەیان گەڕاندەوە.

 

هاری کەین هەرگیز لە ژیانیدا هیچ ناسناوێکی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردە نەبردووەتەوە. ئینگلتەراش نزیکەی 60 ساڵە  و دوای بردنەوەی جامی جیهانی بەدوای ناسناوێکی دیکەوە وێڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button