گرنگترینیۆرۆی 2024

چەند یاریزان بوونە گۆڵکاری یۆرۆی 2024؟

یاسا نوێیەکە لە بەرژەوەندی چەند یاریزانێکی لاو بوون

Yariga App

یاریگا –

شەش یاریزان دەبنە گۆڵکاری پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2024.

هەرچەندە دانی ئۆلمۆ سێ گۆڵی هەیە و ژمارەی ئەسیستەکانی لە یاریزانانی دیکە زیاترە، بەڵام بەگوێرەی یاسای نوێی پاڵەوانیەتییەکە، تەنیا ژمارەی گۆڵەکان هەژمار دەکرێن.

ئۆلمۆ، یاریزانی ئیسپانیا هاوشانی کۆدی خاکپۆ، یاریزانی هۆڵەندا، جۆرجس میکاوتادزێ، یاریزانی جۆرجیا، هاری کەین کەین، یاریزانی ئینگلتەرا، جەمال موسیالا، یاریزانی ئەڵمانیا و ئیڤان شرانز، یاریزانی سلۆڤاکیا بوونە گۆڵکاری یۆرۆ.

یاسای پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ بەمشێوەیە بوو

ئەگەر ژمارەی گۆڵی دوو یاریزان یان زیاتر یەکسانبوو، ئەوا خه‌ڵاته‌كه‌ به‌و یاریزانه‌ ده‌درێت کە زۆرترین گۆڵی دروستکردووە، ئه‌گه‌ر لەمەشدا یه‌كسان بوون، ژمارەی خولەکی بەشداریکردنیان هه‌ژمار ده‌كرێت.

پێڵاوی زێڕین لە یۆرۆی 2024  گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، یوێفا روونیکردووەتەوە، خەڵاتی پێڵاوی زێڕین تەنیا لەسەر بنەمای گۆڵەکان دیاری دەکرێت، هیچ پەیوەندییەکی بە پاسە یەکلاکەرەوەکان و ژمارەی خولەکەکانی یارییەکەوە نییە، خه‌ڵاته‌كه‌ لە نێوان هەموو ئەو یاریزانانەدا دابەش دەکرێت.

بۆ ئەم وەشانەی یۆرۆ، شەش یاریزان بوونە گۆڵکاری پاڵەوانیەتییەکە؛

  • دانی ئۆلمۆ | ئیسپانیا| 3 گۆڵ
  • کۆدی خاکپۆ | هۆڵەندا | 3 گۆڵ
  • جۆرجیس میکاوتادزێ | جۆرجیا | 3 گۆڵ
  • هاری کەین | ئینگلتەرا | 3 گۆڵ
  • جەمال موسیالا | ئەڵمانیا | 3 گۆڵ
  • ئیڤان شرانز | سلۆڤاکیا | 3 گۆڵ

لە یۆرۆی 2020، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتەکەی بەدەستهێنا سەرەڕای ئەوەی ژمارەی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پاتریک شیک، یاریزانی کۆماری چیک یەکسانبوو و هەردووکیان خاوه‌نی 5 گۆڵ بوون، به‌ڵام بەهۆی یەک ئەسیستەوە رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی گۆڵكاری وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button