تێنسگرنگترین

ئه‌و ئافره‌ته‌ كێیه‌ جامی وێمبڵدن پێشکەش به‌ جۆكۆڤیچ یان ئه‌لكاراز ده‌كات؟

Yariga App

یاریگا –

ئۆفیسی شازادەی وێڵزی بەریتانیا لە کۆشکی کێنسنگتۆن ڕایگەیاند، کەیت میدلتۆن لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدن ئاماده‌ده‌بێت و جامەکە پێشکەش بە براوەی یاری کۆتایی پاڵه‌وانیوه‌تی پیاوان ده‌كات.

كه‌مێكی دیكه‌ لە یاری کۆتایی ویمبڵدۆن، کارلۆس ئەلکاراز و نۆڤاک جۆکۆڤیچ رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی پاڵه‌وانیه‌تی وێمبلدن ده‌كه‌ن، كه‌ سێیه‌م گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تی تێنسه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

کۆشکی کێنسنگتۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: شازادەی وێڵز، پاترۆنی له‌ یاریكۆتایی ئاماده‌ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رنامه‌ی گەشتە بەردەوامەکەیدایه‌ كه‌ بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە ئه‌نجامی ده‌دات و جامەکە پێشکەش بە براوەی یارییەکە دەکات.

ئەمە تەنها دووەم دەرکەوتنی فەرمی دەبێت لەبەردەم خەڵکدا، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی  لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە تووشی شێرپەنجە بووە، چارەسەری کیمیایی وه‌رده‌گرێت.

مانگی رابردوو شازداه‌ كه‌یت بەشداری لە نمایشی لەدایکبوونی شا چارڵزی سێیەمدا کرد، کە تێیدا لەگەڵ خەزووری و شازادە ولیامی هاوسەری و سێ منداڵەکەیان لە باڵکۆنی کۆشکی باکینگهام ده‌ركه‌وت.

بابەتی زیاتر

Back to top button