عێراقکوردستان

لە یاریگای مەلعەبەکە نەورۆز و هەولێر دوایین یاریی خۆیان لە خولی ئەستێرەکان دەکەن

Yariga App

یاریگا-

لە سلێمانی و تایبەت لە یاریگای مەلعەبەکە نەورۆز و هەولێر لە دوایین یاریی خۆیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2023 / 2024 رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.

لە گەڕی 38ـو کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە یارییەکی بەهێزدا نەورۆز میوانداری هەولێر دەکات، نەورۆز بەهیوای شکستی دهۆک بەرامبەر نەفتی میسان و سەرکەوتنی خۆی بەرامبەر هەولێر یاریی دەکات بۆ ئەوەی ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق وەربگرێت، سەرکەوتنی هەولێریش لەم یارییەدا دوو خانە دێتە سەرەوەی ریزبەندی و لە خانەی 14ەـمەوە دەیهێنێتە خانەی 12ەـم و یارییەکە بۆ هەولێریش گرینگی تایبەتی هەیە.

یارییەکەی ئەمڕۆ شەشەم یاریی نێوانیانە لە مێژوودا، پێشووتر  نەورۆز و هەولێر پێنج یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز لە دوو یارییدا براوە بووە و هەولێریش یەک سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە دوو یارییشدا یەکسان بوونە، نەورۆز شەش گۆڵی تۆمار کردووە و هەولێریش شەش گۆڵی لە تۆڕی نەورۆز کردووە، دوایین گۆڵی هەولێر لە تۆڕی نەورۆز ئەحمەد حەسەن مەکەنزی تۆماری کردووە و دوایین گۆڵی نەورۆزیش بەرامبەر هەولێر کلاودیۆ ئۆلیڤێڕا ی بەرازیلی تۆماریکردووە لەو یارییەی کە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئەنجامی 1 _ 1 کۆتایی هات.

نەورۆز بە راهێنەرایەتی نزار مەحروسی کە پێشووتر دوو جار ئەرکی راهێنەرایەتی هەولێری کردووە  لە خانەی حەفتەمە بە 55 خاڵ و هەولێریش بە سەرپەرشتی سەمیر بابۆ 40 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 14ەـمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button