ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

هاری کەین: هەموو نازناوه‌كانی گۆڵکاری دەگۆڕمه‌وه‌ به‌بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایده‌گه‌نێت، سەرنجی لەسەر سەرکردایەتیکردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆیه‌و باس یاریی كۆتایی ده‌كات.

کەین رکابەری لەگەڵ دانی ئۆلمۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی یۆرۆ، ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی یۆرۆی 2012 هەیە کە 6 یاریزان بە تۆمارکردنی 3 گۆڵ لە پێشەنگی لیستی گۆڵکاران بوون.

له‌ یۆرۆی 2024 کەین و ئۆلمۆ 3 گۆڵیان كردووه‌، چوار یاریزانی دیكه‌ش خاوه‌ن هه‌مان ژماره‌ی گۆڵن، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كه‌یان لە پاڵەوانێتییەکە دوورخراوه‌ته‌وه‌، ئەوانیش کۆدی خاکپۆی هۆڵەندی و جەمال موسیالای ئەڵمانی و ئیڤان سکرانسی سلۆڤاکیا و جۆرج میکۆتادزێی جۆرجین.

یوێفا رایگه‌یاند، خەڵاتی پێڵاوی زێڕین تەنها لەسەر بنەمای گۆڵەکان دیاری دەکرێت، و هیچ پەیوەندییەکی بە پاسە یەکلاکەرەوەکان و ژمارەی خولەکەکانی یارییەکەوە نییە.

کەین گوتی،  کاتێک دەگەیتە یاریی كۆتایی، بیر لە خەڵاتی پێڵاوی زێڕین ناکەیتەوە، بیر لە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە دەکەیتەوە و ئەوە تەنها شتێکە کە گرنگە بۆ خۆت و هه‌ڵبژارده‌كه‌ت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان وەک هێرشبەرێک حەز دەکەم له‌ یاریی كۆتایی گۆڵ بكه‌م، بەڵام ئەگەر یاریزانێکی تر گۆڵ بكات و سەرکەوین، هەست بە نائومێدی ناکەم و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر دڵخۆش ده‌بم، هه‌موو نازناوه‌كانی گۆڵكاری ده‌گۆڕمه‌وه‌ به‌بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆ.

له‌ كۆتاییدا گوتی، هەموومان یەک ئامانجمان هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت پێی بگه‌ین، جا من یەک خولەک یاری بکەم یان تەواوی یارییەکە گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ركه‌وین و هەموومان پێکەوە ئاهەنگ بگێڕین، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆربكه‌ین ، بۆیە ئەمە گرنگترین شتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button