عێراقکوردستان

نەبیل عەواد: داوای لێبوردن لە هاندەرانی زاخۆ دەکەین

Yariga App

یاریگا-

یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەکەی دەکات کە نەیانتوانی ریزبەندی چوارەم بە دەست بهێن.

دوای ئەوەی لە دوا یاریی خۆیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر تەڵەبە یەکسان بوون کە ئەمەش بووە هۆی لە دەستدانی خانەی چوارەم و ئامانجی تیپەکەیان بەدەست نەهێنا، نەبیل عەواد یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەکەی دەکات و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گوتی:

داوای لێبوردن لە هاندەرانمان دەکەین نەمانتوانی ئەنجامێکی باش بە دەست بهێنین، هیوادار بووین سەربکەوین بۆ ئەوەی خانەی چوارەم لە دەست نەدەین، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و هتمووشتێ تێیدا چاوەڕوان کراوە، ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کردوو توانیمان لە گێمی یەکەم گۆڵێکیش تۆمار بکەین بەڵام لە گێمی دووەم بە هۆی ماندوو بوون و چەند هەڵەیەک ئاستی تیپەکە دابەزی.

ئەحمەد نازم یاریزانی زاخۆ کە چەند رۆژێک لە مەوبەر گرێبەستی لەگەڵ یانەکە نوێ کردەوە بۆ وەرزی داهاتوو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە ئامادە بوو دەربارەی ئەنجامی یارییەکەش گوتی:

ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد و لەگەڵ تیپێکی گەورەی وەک تەڵەبە توانیمان یەکسان بین، بەداخەوە هەندێ هەڵەی تاکە کەسی یارییەکەی لە دەستداین تایبەت لە گێمی دووەم، پاڵە پەستۆی یارییەکان و رێگا دوورەکان و ماندوو بوونمان هۆکارێکی تری یەکسان بوونەکەمان بوو.

بەم یەکسان بوونە زاخۆ ریزبەندی چوارەمی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەرژەوەندی نەجەف لە دەستدا و رەنگە وەرزی داهاتوو بەشداری هیچ پاڵەوانیەتیەکی دەرەوە نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button