عێراقکوردستان

زاخۆ لە دوای لە دەستدانی پلەی چوارەم؛ هێشتا ماوە

Yariga App

یاریگا-

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ پلەی چوارەمی بۆ بەرژەوەندی نەجەف لە دەستدا و دەڵێن هێشتا هیوامان ماوە.

لە دوایین یاریی خۆیاندا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ تەڵەبە یەکسان بوو، بە سوود وەرگرتن لەم یەکسان بوونە نەجەف دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر مینا بە ئەنجامی 2 _ 0 خانەی چوارەمیان لە زاخۆ وەرگرتەوە و زاخۆش له خانەی پێنجەم جێگیر بوو.

زاخۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فیس بووک دەربارەی لە دەستدانی ریزبەندی چوارەم نووسیویانە:

هێشتا ب دووماهیک نەهاتە، یاریێن ئێکلاکەر ماینە بۆ بەشداری کرنێ د کۆپا خەلیچ و قارەمانیا عەرەبی دا.

مەبەستی زاخۆ لەم نووسیە ئەوەیە کە هێشتا یانەکە چاوەڕوانی دادگای کاسە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یاریی شوڕتە لەقۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بۆ بگەڕێنێتەوە تاوەکو بە ریزبەندی چوارەم کۆتایی بە خول بهێنێت و وەرزی داهاتوو بەشداری یەکێک لە پاڵەوانیەتیەکانی ئاسیایی یاخود عەرەبی بکات.

بە هۆی بەشداری پێکردنی شەش یاریزانی پیشەگەر زاخۆ سکاڵای لە سەر  شوڕتەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق  تۆمار کردووە و چاوەڕوانی بڕیاری دادگای کاسی نێودەڵەتیە بۆ ئەوەی بە فەرمی زاخۆ بە براوە هەژمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button