بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤاران “بەڵێ”ی بۆ یانەی داهاتووی کرد

Yariga App

یاریگا –

رافایل ڤاران رازی بووە بەو ئۆفەرەی لە خولی ئیتاڵیەوە ماوەیەکە بۆی هاتووەتە پێش و زۆری نەماوە رێککەوتنەکە بە فەرمی رابگەیەندرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەڕەنسیەکە بە “بەڵێ” وەڵامی ئۆفەرەکەی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی داوەتەوە و، یەکلاکردنەوەیشی هێندەی نەماوە.

رۆمانۆ ئەوەیشی زانیوە کە سیسک فابریگاس رۆڵێکی گەورەی هەبووە لەم رێککەوتنە.

یانەی کۆمۆ کە وەرزی رابردوو لە سێریا بییەوە سەرکەوت بۆ سێریا ئەی و وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی یاریی دەکات، هەریەکە لە سیسک فابریگاس و تێری هێنری بەشێک لە پشکەکانی یانەکەیان کڕیوەتەوە کە یانە ئیتاڵییەکە لەلایەن سەرمایەدارێکی ئیندۆنیزییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

کۆمۆ دەیەوێ سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی ڤارانی تەمەن 31 ساڵ وەربگرێت بەوەی ناوبراو پێشتر لە سێ خولی بەهێزی ئەوروپا؛ خولی فەڕەنسی، خولی ئیسپانی و خولی ئینگلیزی یاریی کردووە بەتایبەت لە ریاڵ مەدرید کە سەردەمێکی زێڕینی لەو یانە شاهانەیە بۆ خۆی نووسیەوە.

رەنگە ڤاران بۆ وەرزی داهاتوو هاوشانی عەلی جاسمی عێراقی ببینرێت کە ئەمەی دواییان مانگی رابردوو پەیوەندیکردنی بە یانە تازە سەرکەوتووەکەی خولی ئیتاڵی راگەیەندرا.

تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی عەلی جاسم و یانەی کۆمۆی ئیتاڵی ئاشکرا دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button