ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بێڵینگهام نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

رۆژ بە رۆژ ئازاری شانی بێڵینگهام زیاتر دەبێت و وابڕوات ناوەڕاستکارە لاوەکە ناچار دەبێت نەشتەرگەری بکات و دوو مانگ لە یاریگاکان ددوور بکەوێتەوە.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، جود بێڵینگهام هێشتا بە دەستی ئازاری شانی دەناڵینێت و ئەگەر وا بەردەوام بێت، ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ناچار دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت، کە بەمهۆیەوە پێویستی بە دوو مانگ دەبێت بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، دوای تەواوبوونی یارییەکانی یۆرۆی 2024 و گەڕانەوەی لە پشووەکەی، دەستەی پزیشکی یانەی ریال مەدرید پشکنین بۆ جود بێڵینگهام دەکەن بۆ ئەوەی لەبارەی شانی دڵنیاببنەوە، کە چەند مانگێکە ئەو یاریزانە 21 ساڵانە لە شانی تووشی پێکان بووە و نایەوێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت و دەیەوێت بە دەرمان و چارەسەری سروشتی لەو ئازار و پێکانە رزگاری بێت.

ئەگەر بێڵینگهام نەشتەرگەری بۆ بکرێت، لە یارییەکانی دەستپێکی وەرزی نوێ بێبەش دەبێت و تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button