ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ئەستێرەیەکی دیکە رێککەوت

تێن هاخ هۆڵەندییەکی دیکە دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی رێککەوتنی زارەکی کردووە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رێککەوتنی زارەکی کردووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پلاتنبێرگ، دی لیخت بایرن میونشنی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە بەرەوپێش چووە، بەڵام جارێ نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

ڕافایلا پیمنتای بریکاری کارەکانی یاریزانەکە سەرقاڵی کارکردنە لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکە و بەم زووانە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ دەکات.

هاوکات دوای جۆشوا زیرکزی ئەستێرەی یانەی بۆڵۆنیا، دی لیخت دەبێتە دووەم یاریزانی هۆڵەندی لەم هاوینە ئێریک تێن هاخ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button