گرنگترینمۆندیالی 2026

شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەکرێت

رۆژانە شەش یاری بەڕێوەدەچێت

Yariga App

یاریگا –

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک میوانداری یارییەکانی مۆندیالی 2026 دەکەن و بۆ یەکەمجار 48 هەڵبژاردە بەشداری دەکەن.

یارییەکان لە 16 شاری هەرسێ وڵاتەکە بەڕێوەدەچن، یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026 لە 19ی یۆلیۆ/تەموزی 2026 لە نیوجێرسی، نیویۆرک دەکرێت.

لە مۆندیالی 1998 بۆ یەکەمجار 32 هەڵبژاردەی بەشداریان کرد، دوای زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە 24 بۆ 32 هەڵبژاردە، بەڵام لە مۆندیالی داهاتوو 48 هەڵبژاردە بەشداریی دەکەن.

مۆندیالی رابردوو لە یاری دەستپێک تا کۆتایی 64 یاری بەڕێوەچوو، بەڵام لە مۆندیالی داهاتوو ژمارەی یارییەکان بەرزدەبێتەوە بۆ 106 یاری و هەندێک رۆژ شەش یاری بەڕێوەدەچێت.

لە مۆندیالەکانی رابردوو سەرجەم یارییەکان لە 28 رۆژدا بەڕێوەدەچوون، بەڵام مۆندیالی داهاتوو پێویستی بە 6 هەفتەیە و کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.

هەڵبژاردەکان لە مۆندیالەکەی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەسەر 12 کۆمەڵە دابەش دەکرێن، خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەم دەگەنە قۆناخی دواتر و باشترین هەشت هەڵبژاردەی خاوەن لەی سێیەم، دەگەنە هەمان قۆناخ و دەبنە 32 هەڵبژاردەی سەرکەتوو.

یارییەکان لە کوێ دەکرێن؟ کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاتر.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button