ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترینمۆندیالی 2026

مۆندیالی 2026؛ ئەوەی پێویستە بیزانیت

تەواوی وردەکارییەکانی مۆندیالی 2026

یاریگا –

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک میوانداری یارییەکانی مۆندیالی 2026 دەکەن و بۆ یەکەمجار 48 هەڵبژاردە بەشداری دەکەن.

یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026 لە 19ی یۆلیۆ/تەموزی 2026 لە نیوجێرسی، نیویۆرک دەکرێت، هەرچەندە شارەکانی لۆس ئانجلێس و داڵاس رکابەری سەرەکی بوون، بەڵام لە کۆتاییدا نیویۆرک گرەوەکەی بردەوە.

یارییەکان لە 16 شاری هەرسێ وڵاتەکە بەڕێوەدەچن، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ‘فیفا’ تەواوی وردەکارییەکانی لە ئیڤێنتێکی فراواندا ئاشکرا کرد.

وڵاتانی میواندار لە کوێ یاری دەکەن؟

هەڵبژاردەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا خۆکارانە سەردەکەون و 45 هەڵبژاردەی دیکەش بە پاڵاوتن سەردەکەون.

هەڵبژاردەی مەکسیک لە 11ی یۆنیۆ/حوزەیران یاری کردنەوەی مۆندیال لە یاریگای ئازتێکا لە مەکسیکۆ سیتی دەکات و دواتر لە 18ی یۆنیۆ/حوزەیران لە شاری گوادالاخارا یاری دەکات و دوا یاری قۆناخی کۆمەڵەکان لە 24ی یۆنیۆ/حوزەیران لە شاری مەکسیکۆ سیتی دەکات.

هەڵبژاردەی ئەمریکا یاری کردنەوە لە 12ی یۆنیۆ/حوزەیران لە لۆس ئانجلێس دەکات و دواتر گەشتی باکوور دەکات و لە 19ی یۆنیۆ/حوزەیران لە سیاتڵ یاری دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکان دەکات، بۆ دوا یاریش دەگەڕێتەوە لۆس ئانجلێس و 26 یۆنیۆ/حوزەیران دوا یاری قۆناخی کۆمەڵەکان دەکات.

هەڵبژاردەی کەنەدا یاری کردنەوە لە 12ی یۆنیۆ/حوزەیران لە تۆرۆنتۆ دەکات، دواتر یاری دووەم و سێیەم لە 18 و 24ی یۆنیۆ/حوزەیران لە ڤانکۆڤەر دەکات.

مۆندیالەکە چۆن دەکرێت؟

لە مۆندیالی 1998 بۆ یەکەمجار 32 هەڵبژاردەی بەشداریان کرد، دوای زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە 24 بۆ 32 هەڵبژاردە، بەڵام لە مۆندیالی داهاتوو، ژمارەی یارییەکان لە 64 یارییەوە دەبێتە 104.

هەڵبژاردەکان لە مۆندیالەکەی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەسەر 12 کۆمەڵە دابەش دەکرێن، خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەم دەگەنە قۆناخی دواتر و باشترین هەشت هەڵبژاردەی خاوەن لەی سێیەم، دەگەنە هەمان قۆناخ و دەبنە 32 هەڵبژاردەی سەرکەتوو.

یارییەکان لە کوێ دەکرێن؟

یاریگای AT&T – داڵاس

کورسی: 92,967

یاری: 9

قۆناخەکان: داڵاس هیوای بە میوانداریکردنی یاری کۆتایی مۆندیال هەبوو، بەڵام لە نیویۆرک دەکرێت. بڕیارە پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، دوو یاری قۆناخی 32 و یارییەکی قۆناخی 16 و یارییەکی قۆناخی پێشکۆتایی لێبکرێت.

مێت ڵایف – نیویۆرک

کورسی:87,157

یاری: 8

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، خولێکی قۆناخی 32، خولێکی قۆناخی 16 و یاری کۆتایی مۆندیال.

مێرسێدێس بێنز – ئاتاڵانتا

کورسی: 75,000

یاری: 8

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، خولێکی قۆناخی 32، خولێکی قۆناخی 16 و یارییەکی قۆناخی پێشکۆتایی.

سۆفای – لۆس ئانجلێس

کورسی: 70,240

یاری: 8

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، دوو یاری قۆناخی 32 و یارییەکی قۆناخی چارەکی کۆتایی.

هاڕد رۆک – مەیامی

کورسی: 70,240

یاری: 7

قۆناخەکان: چوار یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، خولێکی قۆناخی 32، یارییەکی قۆناخی چارەکی کۆتایی و یارییەکی پلەی ئۆفی خاوەن پلەکانی سێیەم.

جیڵێت – بۆستن

کورسی: 70,000

یاری: 7

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، خولێکی قۆناخی 32 و یارییەکی قۆناخی چارەکی کۆتایی.

ئێن ئاڕ جی – هیوستن

کورسی: 72,220

یاری: 7

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، خولێکی قۆناخی 32 و خولێکی قۆناخی 16.

بی سی پلەیس – ڤانکۆڤەر

کورسی: 54,500

یاری: 7

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان (دوو یاری هەڵبژاردەی کەنەدا)، خولێکی قۆناخی 32 و خولێکی قۆناخی 16.

ئارۆهێد – کانساس سیتی

کورسی: 76,640

یاری: 6

قۆناخەکان: چوار یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، خولێکی قۆناخی 32 و خولێکی قۆناخی چارەکی کۆتایی.

لومن فیڵد – سیاتڵ

کورسی: 69,000

یاری: 6

قۆناخەکان: چوار یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، خولێکی قۆناخی 32 و خولێکی قۆناخی 16.

بی ئێم ئۆ فیڵد – تۆرۆنتۆ

کورسی: 45,736 (بۆ مۆندیال 30 هەزار کورسی دیکە زیاد دەکرێت)

یاری: 6

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان (یاری کردنەوەی هەڵبژاردەی کەنەدا) و خولێکی قۆناخی 32.

لێڤی – سان فرانسیسکۆ

کورسی: 70,909

یاری: 6

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان و خولێکی قۆناخی 32.

لینکن فاینانشیاڵ فیڵد – فیلادێلفیا

کورسی: 70,909

یاری: 6

قۆناخەکان: پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان و خولێکی قۆناخی 16

ئێستادیۆ ئازتێکا – مەکسیکۆ سیتی

کورسی: 87,523

یاری: 5

قۆناخەکان: یاری کردنەوە و دوو یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، خولێکی قۆناخی 32 و خولێکی قۆناخی 16.

ئێستادیۆ ئاکرۆن – گوادالاخارا

کورسی:48,071

یاری: 4

قۆناخەکان: چوار یاری قۆناخی کۆمەڵەکان.

ئێستادیۆ BBVA – مۆنتێری

کورسی:53,460

یاری: 4

قۆناخەکان: سێ یاری قۆناخی کۆمەڵەکان و خولێکی قۆناخی 16.

بابەتی زیاتر

Back to top button