کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

جەیمس رۆدریگێز ریكۆردێكی مێژوویی مێسی شكاند

Yariga App

یاریگا –

جەیمس رۆدریگێزی ئەستێرەی هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبی لە کۆپا ئەمریکا 2024 به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه‌، سەرکردایەتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی کرد بۆ گه‌یشتن به‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ و ریكۆردێكی مێسیشی شكاند.

کۆلۆمبیا لە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییە بە ئەنجامی 1-0 لە ئۆرۆگوای بردەوە، تاکە گۆڵه‌كه‌ش لەلایەن جێفرسۆن لێرمای به‌ ئه‌سیستی رۆدریگێز تۆماركرا.

جەیمس خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین دروستكردنی هه‌لی گۆڵه‌ لە یەک پاڵه‌وانێیه‌تی كه‌ شه‌ش ئەسیستی کردووه‌، پێش لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی کەوت کە لە دوایین وه‌شانی کۆپا ئەمریکا له‌ ساڵی 2021 توانی 5 ئه‌سیستی بۆ هاورێكانی بكات.

جەیمس لە کاتی بردنەوەی کۆڵۆمبیا بەرامبەر پاراگوای 2-1 دوو ئه‌سیستی كرد ، هەروەها ئه‌سیستێكیشی به‌رامبه‌ر كۆستاریكا كرد كاتیك یارییه‌كه‌یان 3-0 برده‌وه‌، دوو ئەسیستی له‌ یاریی به‌رامبه‌ر په‌نه‌ما پێشكه‌شی هاورێكانی كرد كاتێك یارییه‌كان 5-0 برده‌وه‌، شه‌وی رابردووش ئه‌سیستی تاكه‌ گۆله‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆرۆگوای كرد.

جەیمس هێشتا دەرفەتێکی باشی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی ژمارەی پێوانەیی خۆی زیاتر بکات، ئەگەر لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە به‌رامبه‌ر ئەرجەنتین پاسێکی یەکلاکەرەوەی دیکە بدات.

جەیمس هەوڵدەدات سەرکردایەتی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بکات بۆ ئەوەی دووەم نازناوی كۆپا ئەمریکا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2001 نازناوی کۆپا ئەمریکایان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button