گرنگترینیۆرۆی 2024

رۆناڵد کومان؛ ستەمێکی گەورەمان لێکرا

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کومان ناوبژیوانی یارییەکەی هۆڵەندا و ئینگلتەرا تۆمەتبەر دەکات بەوەی ستەمی لە هەڵبژاردەکەی کردووە.

شەوی رابردوو لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هۆڵەندا و ئینگلتەڕا رووبەڕووبوونەوە، ئینگلتەرا 2-1 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لە خولەکی 17ـی یارییەکە فێلیکس زڤایەری ناوبژیوانی یارییەکە دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، لێدانێکی سزای گوماناوی بۆ ئینگلتەرا هەژمارکرد و کەوتە بەر شاڵاوی رەخنەکانی هۆڵەندییاکان. کومانیش بەتوندی رەخنە لە ناوبژیوانەکە دەگرێت.

بەهیچ شێوەیەک لێدانی سزا نەبوو، دومفریس تەنیا هەوڵی بلۆککردنی تۆپەکەیدا، ڤار خەریکە تۆپی پێ لەناودەبات.

هاوکات ڤێرجیل ڤان دایکی کاپتنی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، دوای یارییەکە هاوشێوەی کومان رەخنە لە ناوبژیوانەکە دەگرێت.

دوای یارییەکە ناوبژیوان بەخێرایی یاریگای جێهێشت و تەوقەی لەگەڵ یاریزانان نەکرد، ئەمەش بیرۆکەیەکت پێدەبەخشێت کە لە یارییەکە چی روویداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button