گرنگترینیۆرۆی 2024

واتکینس بە “سوێندخواردن” دڵنیا دەکاتەوە پێش یارییەکە چی بە پاڵمەر وتووە

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی دیکەی دراماتیکی یۆرۆی 2024 هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاری پێش کۆتایی توانی 2-1 لە هۆڵەندا بباتەوە و خۆیان بگەیەننە فیناڵی پاڵەوانێتیەکە.

هۆڵەندیەکان هەرزوو لە ڕێگەی خاڤی سیمۆنسەوە لە خولەکی 7 دەستپێشخەریان کرد. تا هاری کەین لە ڕێگەی لێدانی سزاوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە لە خولەکی 18.

هەریەکە لە ئۆلی واتکینس و کۆڵ پاڵمەر کە له خولەکی 81 لە جێی هاری کەین و فیڵ فۆدن هاتنە نێو یاریەکەوە، وەک گۆچانی سیحرییان پێبێت بە ئەسیستێکی ئەستێرەکەی چێڵسی بۆ گۆڵکارەکەی ئەستۆن ڤێلا لە خولەکی 90 نەخشی خۆیان بە یاریەکەوە جێهێشت و بردنەوەیان بەخشیە هەڵبژاردەی سێ شێرەکان.

دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ IT، واتکینس وتی

سوێند بە ژیانم و بە سەری منداڵەکانم، بە پاڵمەرم وت ئەمڕۆ من و تۆ دەخرێینە یاریەکەوە و تۆ ئەسیست بۆ من دەکەیت و منیش گۆڵ تۆمار دەکەم.

واتکینس کە تەنها 9 خولەک یاری کرد، زیاتر لەسەر گۆڵەکە قسەیکرد و وتی

من بۆیە زۆر دڵخۆش بووم لەگەڵ کۆڵی، چونکە هەر کە تۆپەکە کەوتە قاچی ئەو زانیم بۆ منی دەنێرێ.

دەربارەی ئەو رەخنانەی لە گاریس ساوسگەیت و تیمەکە دەگیردرا، فریادڕەسەکەی ئینگلتەرا وتی

رەخنەی زۆر دەگیردرا، بەڵام ئەوەتا لە کۆتایی رۆژەکە وا ئێمە لە فیناڵین. بۆیە باشترە ژاوەژاوەکانی دەرەوە فەرامۆش بکەیت. ئامادەین بۆ ئیسپانیایش.

واتکینس مێژوویەکی جوانیشی بۆ خۆی نووسیەوە کە توانی بە چەند خولەکێک یاریکردن خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button