ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی یاریزانێک ریال مەدریدی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی رافا مارینی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ناپۆلی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ یانەی ناپۆلی گەیشتووینەتە رێککەوتن رافا مارین پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە کردووە و هیوای بەختێکی باش و سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

گرێبەستی مارین لەگەڵ ناپۆلی تا هاوینی 2029 دەبێت، یانە ئیتاڵییەکە لەبەرامبەر گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ بە ریال مەدرید دەدات.

بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، مێرێنگی دەتوانێت لە هاوینی 2026 بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە یانەکەی، یانیش لە هاوینی 2027 دەتوانێت بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ مافی کڕینەوەی بەدەستبهێنێت.

مارین لە ساڵی 2016 لە تەمەنی 14 ساڵیدا پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، یاری بۆ تیپی کاستیا و سەرجەم تیپەکانی لاوانی یانەکە کردووە، لە وەرزی 2021/2022 یاری بۆ تیپی یەکەم کردووە و نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگیشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.

لە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس کرد، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سەرنجی ئانتۆنیۆ کۆنتی راکێشاوە و یاریزانەکەی بەرەو ناپۆلی گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button