گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاریی ئینگلتەرا V هۆڵەندا; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دوایین یاری قۆناخی پێشكۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لە نێوان ئینگلتەرا و هۆڵەندا ئەنجام دەدرێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و هۆڵەندا لە قۆناخی پێشكۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك ببنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

رووبەرووبوونەوەیەكی بەهێز و شەوێكی ئاگرین دەبێت لە نێوان دوو هەڵبژاردەی گەورەی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تا ئێستا ئەوەی پێشكەشی كردووە نەیتوانییوە هاندەرانی لە خۆی رازی بكات، بە یەك بردنەوە كۆتایی بە قۆناخی كۆمەڵەكان هێنا و لە قۆناخی شازدەش بە زەحمەت بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سلۆڤاكیایان بردەوە، لە چارەكی كۆتاییش بە لێدانی یەكلاكەرەوە سویسرایان تێپەڕاند.

هۆڵەندییەكانیش لە قۆناخی كۆمەڵەكان بە چوار خاڵ و بە یەكێك لە باشترین سێیەمەكان خۆی گەیاندە قۆناخی دواتر و لە قۆناخی شازدە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە رۆمانیایان بردەوە،لە پێشكۆتایێشدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك توركیایان تێپەڕاند.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئینگلتەرا

پیكفۆرد

وۆڵكەر، ستۆنز ، گێی

ماینۆ، رایس، شۆو، ساكا

فۆدن، كەین ، بێڵینگهام

راگیراو: نییە.

هۆڵەندا

ڤێربروغن

دومفریس ، دی ڤرێی، ڤان دایك، ئاكێ

سخاوتن، چاڤی سیمۆنس، رێندێرس

مالین، دێپای، خاكپۆ

راگیراو: نییە

راهێنەران چی دەڵێن؟

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا

رۆناڵد كومان راهێنەرێكی بە ئەزموونە، ئێمە بۆ هەموو شتێك ئامادەین، یارییەكی بەهێز دەبێت لەگەڵ چەندین یاریزانی باش لە یاریگادا، پێوویستمان بە هەنگاوێكی دیكەیە بۆ سەرەوە، لە یاری رابردوودا نیشانماندا.

رۆناڵد كومان، راهێنەری هۆڵەندا

بۆ هەموو نەتەوەیەك شتێك تایبەتە، ئێمە نەتەوەیەكی بچووكین و لەگەڵ ئینگلتەرا، فەڕەنسا و ئیسپانیا لە قۆناخی پێشكۆتاییداین، بەڕاستی شانازی دەكەین، ئەوە سەركەوتنێكی گەورەیە كە دەرفەتی یاریكردن لە قۆناخی پێشكۆتاییدا بەدەسبهێنیت.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوانیان:

هەردوو هەڵبژاردە 31 جار رووبەروو بوونەتەوە، لە 13 یاری ئینگلتەرا براوە بووە و هۆڵەنداش 9 یاری بردووەتەوە و لە 9 یاریش یەكسان بوون.

لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان ئینگلتەرا 72 گۆڵی كردووە و هۆڵەنداش 37 گۆڵ.

ئینگلتەرا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی پێشكۆتایی؟

یارییەكانی ئینگلتەرا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراون

هۆڵەندا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی پێشكۆتایی؟

یارییەكانی هۆڵەندا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراون

بابەتی زیاتر

Back to top button