بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئینتەر میلان گۆلپارێزێکی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلان سەرکەوتووبوو لە گواستنەوەی گۆڵپارێزی ئیسپانی جۆزێپ مارتینێز.

مارتینێز کە وەرزی 2022-2023 لە لایپزیگی ئەڵمانیەوە بە خواستن روویکردە جێنەوا، وەرزی رابردوو لە 36 یاری یانەکە بەشداریکرد لە یارییەکانی خولی ئیتاڵی.

بەگوێرەی زانیارییەکان، گواستنەوەی مارتینێزی 26 ساڵ بۆ نێرازۆری بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بووە و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵە،

گواستنەوی مارتینێز رەنگە کۆتایی بهێنێت بە سەرەکیبوونی یان سومەری سویسری کە هاوینی رابردوو لە بایرن میونشنەوە گواسترایەوە بۆ ئینتەر تا هاوینی 2026 و ئێستا تەمەنی 35 ساڵە.

بۆ زانین، جۆزێپ پێشتر لە 2015-2017 لە لاوانی بارسێلۆنا یاریکردووە. یەکەم کاروانی پیشەگەرێتیشی لە لاسپاڵماسی وڵاتەکەی بوو لە ساڵی 2019 پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ لایپزیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button