ئیتاڵیا

لۆتیتۆ: یاریزانێک دەهێنم 10 هێندەی گرینوود باشە!

Yariga App

کلاودیۆ لۆتیتۆ سەرۆکی یانەی لازیۆی ئیتاڵی بە تانەوە وەڵامی دەنگۆی گواستنەوەی مەیسن گرینوود دەداتەوە.

پارساڵ بەر لەوەی بە خواستن ئەو یاریزانە بچێتە خیتافی نزیک بوو لە لازیۆ بەڵام سەرەنجام خیتافی هەڵبژارد. بۆ ئەمساڵیش ئەوە یەکلابووەتەوە کە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت بە گرێبەستی هەمیشەیی لەبری خواستن، یەکێک لەو یانانەی ناویان دەهێنرێت دووبارە لازیۆیە.

لۆتیتۆی سەرۆک ئەو باسەی رەتکردەوە لە وەڵامی رۆژنامەنووسان بەگوێرەی ئێکسپرێس وتوویەتی “پارساڵ رێککەوتنەکە نزیک بوو بۆ گواستنەوەی گرینوود بەڵام لە کۆتا قۆناغدا شکستی هێنا، ئێستا کەسێکی دیکە لە لیستەکەم دایە، ناوی ناهێنم بەڵام 10 هێندەی گرینوود باشە”.

مەیسن گرینوود وەک یەکێک لە باشترین لاوە ئینگلیزییەکان لە ماوەیەکی کەمدا بەخێرایی ناوبانگی پەیداکرد بەڵام کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە هۆی لەکەداربوونی ناوبانگی و زۆریش نەمابوو بە تەواوی کاروانەکەی لەدەست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button