گرنگترینیۆرۆی 2024

کام هەڵبژاردەی زۆرترین قازانجی دارایی لە یۆرۆی 2024 کردووە؟

تەواوی پاداشت و خەڵاتەکانی یۆرۆ بزانە

Yariga App

یاریگا –

ئێستا تەنیا چوار هەڵبژاردە رکابەری لەسەر نازناوی یۆرۆی 2024 دەکەن و 14 ئەم مانگە، ناسنامەی پاڵەوان دەردەکەوێت.

بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی گەورەی دارایی بۆ هەڵبژاردەکان ئامادەکردبوو، بەڵام خەڵاتەکان پەیوەستن بە ژمارەی بردنەوە، یەکسانبوون و تەنانەت ژمارەی گۆڵی تۆمارکراو.

تاوەکو ئێستا ئیسپانیا زۆرترین خەڵاتی دارایی مسۆگەر کردووە، چونکە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و 16.25 ملیۆن یۆرۆی خستووەتە گەنجینەکەی.

لیستی ئەو هەڵبژاردانەی زۆرترین قازانجییان کردووە

قۆناخی پێشکۆتایی

  • ئیسپانیا: 20.25 ملیۆن یۆرۆ
  • ئینگلتەرا: 19.25 ملیۆن یۆرۆ
  • فەرەنسا: 19.25 ملیۆن یۆرۆ
  • هۆڵەندا: 18.75 ملیۆن یۆرۆ

چارەکی کۆتایی

  • ئەڵمانیا: 15.75 ملیۆن یۆرۆ
  • پۆرتوگال: 15.25 ملیۆن یۆرۆ
  • تورکیا: 15.25 ملیۆن یۆرۆ

بەهای پاداشتی دارایی یۆرۆی 2024

  • پاداشتی بەشداریکردن: 9.25 ملیۆن یۆرۆ (هەر هەڵبژاردەیەک)
  • پاداشتی بردنەوە: ملیۆن یۆرۆ
  • پاداشتنی یەکسانبوون: 500 هەزار یۆرۆ
  • گەیشتن قۆناخی 16: 1.5 ملیۆن یۆرۆ
  • گەیشتن قۆناخی 8: 2.5 ملیۆن یۆرۆ
  • گەیشتن پێشکۆتایی: 4 ملیۆن یۆرۆ
  • گەیشتن یاری کۆتایی: 5 ملیۆن یۆرۆ (پلەی دووەم)
  • پاڵەوان: 8 ملیۆن یۆرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button