کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

سكالۆنی پێشنیازێک بۆ بەراوردكردنی كۆپا ئەمریكا و یۆرۆ دەكات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشنیازێك بۆ بەراوردكردنی نێوان كۆپا ئەمریكا و جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكات بۆ ئەوەی یەکلا بێتەوە کامیان بەهێزترە.

لیۆنێل سکالۆنی لەبارەی بەراوردی نێوان کۆپا ئەمریکا و یۆرۆ دەڵێت :’بۆ ئەوەی بەراوردکارییەکە روون بێتەوە، با چەند هەڵبژاردەیەکی ئەوروپا بۆ کۆپا ئەمریکا بانگهێشت بکرێن، چەند هەڵبژاردەیەکی ئەمریکای لاتینیش بەشداریی یۆرۆ بکەن، ئەوکات جیاوازییەکە روون دەبێتەوە’.

هیوادارم یەكێك لە هەڵبژاردە ئەوروپییەكان بۆ یاریكردن لە كۆپا ئەمریكا بانگهێشت بكرێن، بۆ دڵنیا بوون لە كەش و هەوای هەردوو پاڵەوانییەتیەكە، پێوویستە هەڵبژاردەیەكی ئەوروپی بۆ بەشداریكردن لە كۆپا ئەمریكا بانگهێشت بكرێت و بە پێچەوانەشەوە.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەوەتەی ساڵی 1960 بەڕێوە دەچێت و ئێستا حەڤدەمین وەشانی لە ئەڵمانیا دەکرێت، پاڵەوانێتییەکەی ئەوروپا بە بەشداریی 24 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت، کە لەوەتەی ساڵی 2016 ژمارەی هەڵبژاردەکانی پاڵەوانێتییەکە لە 16 هەڵبژاردەوە کرایە 24 هەڵبژاردە.

کۆپا ئەمریکا لەوەتەی ساڵی 1916 بەڕێوە دەچێت و تاوەکو ئێستا 47 وەشانی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەچوون، وەشانی چل و هەشتەمی کۆپا ئەمریکا بە بەشداریی 16 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت، یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم لە کۆپا ئەمریکا دەکرێت، بەڵام لە یۆرۆ ئەم یارییە ناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button