یۆرۆی 2024

یارییەکەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا دووبارە دەکرێتەوە؟

هەڵمەتێکی بەرفراوانی هاندەران دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

سەدان هەزار هاندەری ئەڵمانی داوای دووبارەکرادنەوەی یارییەکەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا دەکەن.

بەهۆی رووداوێکی تۆپ بەردەست کەوتن، زیاتر لە 300 هەزار هاندەری ئەڵمانیا بەشێوەی ئۆنڵاین داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 دەکەن.

ئێریک فی، کە خاوەن بیرۆکەکەیە لە رێگەی ماڵپەڕێک بەناوی “Change.Or” بەشێوەی ئەلیکترۆنی واژۆ بۆ دووبارەکردنەوەی یارییەکە کۆدەکەنەوە، ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوانی یارییەکە بەوە تۆمەتبار دەکەن گوایە ستەمی لە هەڵبژاردەکەیان کردووە.

هەینی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا رووبەڕووبوونەوە، ماتادۆر 2-1 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بەڵام لە خولەکی 105ـی یارییەکە کاتێک ئەنجامەکە 1-1 بوو، جەمال موسیالا شوتێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵی ئیسپانیا کرد و تۆپەکە بەر دەستی مارک کوکورێیای بەرگریکار کەوت، بەڵام ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار نەکرد و رووداوەکە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

یوێفا بەفەرمی بڕیارەکەی ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوانی یارییەکەی بە دروست لەقەڵمداوە، چوونکە پێش یارییه‌كانی یۆرۆ، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌ و پێی راگه‌یاندوون، گۆرانكاری له‌ یاسای تۆپ به‌رده‌ست كه‌وتن كراوه‌.

هاندەرانی ئەڵمانیا تا ئێستا نزیکەی 320 هەزار واژۆیان کۆکردووەتەوە، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر پاڵەوانێتییەکە نابێت یارییەکە دووبارە ناکرێتەوە.

لەماوەی دوو ساڵدا جاری دووەمە ئانتۆنی تایلەر لەلایەن هاندەران رەخنەی لێدەگیرێت، لە مانگی حوزەیرانی 2023 هاندەرانی رۆما لە فڕۆکەخانە هێرشیان کردە سەر ناوبژیوانە ئینگلیزییەکە، چوونکە لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر سێڤییا لێدانێکی سزای دروستی بۆ گورگەکان هەمارنەکرد و یارییەکەیان دۆراند.

سبەی سێشەممە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆ، ئیسپانیا رووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button