ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەدرید بە تەنیا رکابەری چوار یانەی گەورەی ئەوروپا لەسەر یۆرۆ دەکات

بەرگریکارە دڵی بۆ مەدرید لێدەدات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری فەرەنسی چڕکردووەتەوە.

ماتیۆ مۆرێتۆ، رۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دەستبەرداری یۆرۆ، بەرگریکاری لیل نەبووە و خەریکە گفتوگۆکان خێراتر دەکات.

گفتوگۆکانی نێوان ریال مەدرید و لیل زۆر بەرەوپێشچوون و نەپچڕاون. بەرگریکارە فەرەنسییەکە دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، ئەمە ئامانجی سەرەکییەتی. یانەکانی دیکەی پرێمەرلیگ تەواو ئاگاداری ئەم راستییەن.

یۆرۆی تەمەن 18 ساڵ، پاڵێوراوی سەرەکییە، تاوەکو ببێتە بەشێک لە چارەسەرییەکانی هێڵی بەرگری ریال مەدرید، تایبەت دوای ماڵئاوایی ناچۆ فێرناندێز لە یانە شاهانەکە.

یانەکانی لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان و چێڵسی ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی یۆرۆ کردووە، بەڵام هەمووی رەتکردووەتەوە و داوای گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ مەدرید دەکات.

گرێبەستی یۆرۆ لە هاوینی ساڵی داهاتوو لەگەڵ لیل بەسەر دەچێت، بۆیە یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت ئێستا کەیسی گواستنەوەی یەکلاییبکاتەوە، تاوەکو ناچار نەبێت بە خۆڕایی دەستبەرداری ببێت.

لیل دەیەوێت لە گواستنەوەی یۆرۆ بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت، بەڵام ریال مەدرید ئامادەنییە بڕی پارەی داواکراو خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button