سعوودیەگرنگترین

سەرجەم گرێبەستە راگەیەندراوەکانی ئیتیحاد هەڵوەشێنرانەوە

Yariga App

یاریگا –

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا سەرجەم ئەو گرێبەستانە هەڵپەسێردران کە تا ئێستا لەم بازاڕەی هاوینە بۆ یانەی ئیتیحاد یەکلابووبوونەوە.

بە گوێرەی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، گرێبەستی هەریەکە لە سیتفانۆ پیۆلی و ئارسەری بەرگریکار شکستیان هێناوە.

رۆمانۆ هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە لوئەی نازر، کە هەمووی چەند رۆژێکە وەک سەرۆکی نویی یانەکە هەڵبژێردراوە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی بەرپرسانی تۆپی پێی سعودیە کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئیتیحاد بەدوای راهێنەرێکی دیکەدا دەگەڕێت.

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆ بڵاوە کە کریستۆف گالتیەی فەڕەنسی پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ شوێنی مارسێلۆ گایاردۆ.

لوئەی نازر، سەرۆکی ئێستای یانەی ئیتیحاد

هەفتەی رابردوو بوو یانە سعودیەکە گرێبەستی ئارسەر تایاتی لە یانەی ڕێنی فەڕەنسی گواستەوە.

ئیتیحادی سعودی جەنگەکەی لە ئینگلیزەکان بردەوە و ئارسەری گواستەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button