بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ عەلی کازم لە رۆیشتنی لە یانەی زاخۆ نزیک دەبێتەوە

لە پەیوەندیکردنی بە یانەی شوڕتە نزیکە

Yariga App

یاریگا –

عەلی کازم لە رۆیشتنی لە یانەی زاخۆ و پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی شوڕتە نزیک دەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، عەلی کازم گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ نزیکە ئەم هاوینە یانەکەی پردی دەلال بەجێبهێڵێت و بچێتە ریزەکانی یانەی شوڕتە، کە ئەو گۆڵپارێزە ساڵێک لەمەوبەر لە نەفتی وەسەتەوە پەیوەندی بە ریزەکانی زاخۆ کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی شوڕتە ئۆفەرێکی بە بڕی 270 ملیۆن دینار پێشکەشی عەلی کازم کردووە و ئۆفەرەکەی زۆر لە ئاستی چاوەڕوانی یانەی زاخۆ زیاترە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بە ئەگەرێکی زۆر ئەو گۆڵپارێزە بچێتە ریزەکانی پاڵەوانی عێراق.

عەلی کازم (26 ساڵان) لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 37 یاری تەنیا 19 گۆڵی لێکراوە و 10 کلین شیتی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button