ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد لە یەکلاکردنەوەی یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینە نزیک دەبێتەوە

لەگەڵ جۆشوا زیرکزی گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە یەکلاکردنەوەی یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینە نزیک دەبێتەوە و دەیەوێت ئەستێرەیەکی لاوی سێریا ئەی بباتە ریزەکانی.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد لەگەڵ جۆشوا زیرکزی یاریزانی بۆلۆنیا گەیشتووەتە رێککەوتن و یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستەکە تەواو بکات، کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە لە یانەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە.

پەیامنێرەکەی ماڵپەڕی ئاتلەتیک راشیگەیاندووە، زیرکزی (23 ساڵان) کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەشداریی یارییەکانی یۆرۆی 2024 دەکات، لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ مان یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتن، تەنیا رێککەوتنی نێوان مان یونایتد و بۆلۆنیا ماوە.

زیرکزی وەرزی رابردوو لەگەڵ بۆلۆنیا 11 گۆڵ و 5 ئەسیستی کرد بەهای ئەو هێرشبەرە هۆڵەندییە لە بۆرسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button