ئیسپانیاجیهانگرنگترین

ئایا بارسێلۆنا قه‌ره‌بووی پێکانەکەی پێدری و ئاراوخۆ وه‌رده‌گرێت؟

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانێیه‌تی كۆپا ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت كاتێك دوو یاریزانی كاریگه‌ری یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان دووچاری پێكان بوون.

پێدری له‌ یاریی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا له‌ قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ له‌ بڕبڕه‌ی پشتی دووچاری پێكان بوو، پێشبیی ده‌كرێت 6 بۆ 8 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه‌.

هه‌رچی ئاراوخۆیه‌ له‌ یاریی هه‌ڵبژارده‌كی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل له‌ قۆناخی هه‌شتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا له‌ ماسولكه‌ی رانی دووچاری پێكانێكی قورس بوو، به‌ڵام ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

رۆژنامه‌ی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، یانە كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ چاوەڕێی قەرەبووی ماددی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی ئه‌م دوو یاریزانه‌ بۆ ماوەی زیاتر لە چوار هەفتە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەبێت قەرەبووی هەر رۆژێکی ئامادەنەبوونیان بۆ بارسێڵۆنا بكاته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەگەر ماوەی ئامادەنەبوونی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ لە 28 ڕۆژ زیاتر بێت، بەپێی پرۆگرامی پاراستنی یانەکان، کە چه‌ند ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن فیفاوە رەزامەندی لەسەردرا، ده‌بێت بۆ هه‌ر رۆژێكی ئاماده‌نه‌بوونی یاریزانه‌كه‌ یانه‌كه‌ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌.

لە یاسای پاراستنی یاریزاناندا هاتووە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕی 20 هەزار و 548 یۆرۆ دەداتە یانەکە بۆ هەر رۆژێک کە یاریزانە به‌هۆی پێکانەوه‌ ئامادەنەبێت، قه‌ره‌بوووه‌كه‌ش لە رۆژی 28مینه‌وه‌ دەست پێدەکات و بۆ ماوه‌ی 365 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌رجێك  نابێت بۆ هەر یاریزانێک بڕی پارەکە لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ زیاتربێت ، كۆی پاره‌ی تیپه‌كه‌ هه‌ر چه‌ند پێكانی هه‌بێت بۆ هه‌ر سالێك نابێت لە 80 ملیۆن یۆرۆ زیاتربێت .

بابەتی زیاتر

Back to top button