ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ داوای ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی دەکات

بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ دیبالا داهاتووی لەگەڵ رۆما یەکلایینەبووەتەوە و چەند یانەیەکی داوای دەکەین.

رۆژنامەی توتو سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دیبالا گەڕاوەتەوە رۆما و بەشداری ئامادەکارییەکانی یانە ئیتاڵییەکە بۆ وەرزی نوێ دەکات.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، نەسڕ بە فەرمی ئۆفەرێکی پێشکەشی رۆما کردووە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، شان بەشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سعوودیە یاری بکات،

دیبالا دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانی رۆما دابنیشێت و تەواوی وردەکارییەکان یەکلاییبکاتەوە، تەنانەت دیبالا پڕۆژەی نوێی یانەکە تاوتوێ دەکات و ئەگەر بەدڵی نەبێت، روو لەیانەیەکی دیکە دەکات.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، نەسڕ ئامادەیە گرێبەستێکی سێ وەرزە لەگەڵ دیبالا واژۆ بکات و ساڵانە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی پێبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button