ئیسپانیاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

یاریزانێکی ریال مەدرید تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو

لە کەمپی ئامادەکاریی یانەکەی دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ لە دوایین یاریی هەڵبژاردەی بڕازیل لە کۆپا ئەمریکا تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو، گومان دەکرێت نەتوانێت بەشداریی کەمپی ئامادەکاریی ئەم هاوینەی ریال مەدرید بکات.

رۆدریگۆ هێرشبەری بڕازیل لە یاریی بەرامبەر ئۆرۆگوای دوای ئەوەی لەلایەن ناهیتان ناندێز بە توندی لێیدرا، لە خولەکی 87 یاریگای بەجێهێشت و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ پێکانەکەی سووک نییە و پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە بڕازیلییە نەیتوانێت کۆتایی ئەم مانگە بەشداریی کەمپی ئامادەکاریی ریال مەدرید بکات.

Uruguay v Brazil – CONMEBOL Copa America USA 2024

رۆدریگۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی چارەکی کۆتاییەوە ماڵئاوایی لە کۆپا ئەمریکا کرد، کە لە 4 یاری 329 خولەک بەشداریی کرد بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک و ئەسیستێک بکات.

تاوەکو ئێستا پشکنینی تەواو بۆ پێکانەکەی رۆدریگۆ نەکراوە، بەڵام ئەو یاریزانە بڕازیلییە دوای یارییەکەیان نەیدەتوانی بە ئاسایی بڕوات و دەشەلی.

ریال مەدرید لە دوایین رۆژی ئەم مانگە لە یەکەم یاریی ئامادەکارییدا رووبەڕووی ئەیسی میلان دەبێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت سەرەتا زۆربەی یاریزانە بەشداربووەکانی یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا بەشداریی کەمپی ئامادەکارییەکەی یانەکەیان نەکەن.

Image

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button