ئه‌مریکاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

پێكانه‌كه‌ی ئاراوخۆ قوڕسه‌ و ئه‌مڕۆ پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد ئاراوخۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر بەڕازیل، كه‌ بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە كرا، تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە هەوڵیدا تۆپ لە ئارانا بپچرێنێت، لە کاتی درێژکردنی قاچی راستی تووشی پێکانێک بوو، کەوتە سەر زەوی و دەستبەجێ گۆڕانکاری پێکرا، بەگریانەوە یاریگای جێهێشت و لە شوێنی ئه‌و خۆسێ ماریا خیمێنیز به‌شداریكرد.

رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپه‌رتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، پێكانی بەرگریکاره‌كه‌ی یانەی بارسیڵۆنا له‌ ماسولکەکانی قاچی راستییه‌تی پشكنینی پزیشكی زیاتری بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی ئاسان نیه‌.

مارسێلۆ بێلسای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایش دوای یارییه‌كه‌ گوتی، بیر لە رۆناڵد ئاراوخۆ دەکەمەوە پێکانێکه‌ی له‌  ماسولکەی قاچی راستیه‌تی، پكشنینی زیاتری بۆ ده‌كرێت، هیوادارم یاریزانه‌كه‌مان سه‌لامه‌تبێت، ئه‌م جۆره‌ پێكانانه‌ی به‌شێكی په‌یوه‌سته‌ به‌ماندووێتی یاریزانه‌كان كه‌ پشوویان كه‌مه‌.

ئاراوخۆ مێژوویەکی دوور و درێژی له‌ کێشەی ماسولکەکانی هەیە، له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بارسێلۆناوه‌ كردووه‌ لە ساڵی 2019 ئه‌م یاریزانه‌ 8 جار دووچاری پێكان بووه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایی له‌ قۆناخی هه‌شتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌رازیل یارییكرد و به‌لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ئه‌نجامی 4-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەم سەرکەوتنە ئۆرۆگوای سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، و به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو به‌رامبه‌ر کۆڵۆمبیا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button