عێراقکوردستان

یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ: ئێمە باشتر بووین و هەلی زۆرمان لە دەستدا

Yariga App

یاریگا-

یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ دەڵێت ئێمە لە حدوود باشتر یاریمان کردوو نزیکبووین گۆڵی زۆر تۆمار بکەین.

لە دوا یاری لە نێو یاریگای خۆی لە گەڕی 37ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ میوانداری حدوودی کرد و یارییەکەش بە یەکسان بوون بەگۆڵێک کۆتایی هات، دوای تەواو بوونی یارییەکە یاسین شەریف میشاوی یاریدەدەری راهێنەر بۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

لە هەردوو گێم ئێمە باشتر یاریمان کرد دەکرا گۆڵی زۆر تۆمار بکەین بەڵام هەلی زۆر مان لە دەستدا، تیپی بەرامبەرمان سودیان لە تۆپێکی لە ناکاو وەرگرت و گۆڵی یەکسان بوونیان پێ تۆمار کرد.

محەمەد سەعد یاریزانی زاخۆ کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوو دەربارەی ئاست و ئەنجامی تیپەکە گوتی:

یارییەکی بەهێزبوو بەڵام ئەنجامەکە دادپەروەرانە نەبوو، یاریزانانی زاخۆ لە ژێر کاریگەری دەروونی و ماندووبونی جەستەیی بەهۆی گەشتکردنی زۆر و بەرزی پلەی گەرماوە بوون، یاریێەکی باشمان کرد دەمانتوانی سەرکەوتن تۆمار بکەین بەڵام هەلەکانمان لە دەستدا، هیوادارم دوا یاری قەرەبووی بکەینەوە.

بەم یەکسان بوونە رەنگە زاخۆ خانەی چوارەم لە دەست بدات ئەگەر هاتوو ئەمڕۆ نەجەف لە نەفتی میسانی بردەوە، زاخۆ 66 خاڵی هەیە لە خانەی چوارەمە و نەجەفیش 64 خاڵی هەیە و لە خانەی پێنجەمە، حدوودیش بە 47 خاڵ لە خانەی نۆیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button